ژمارەیەک کرێکاری بیانی لەنێو تەنکەرێکی نەوتدا دەستگیرکران

K24 - کەرکووک

ژمارەیەک کرێکاری بیانی لە سنووری کەرکووک لەناو تانکەرێکی نەوت دەستگیکرکران.

پۆلیسی کەرکووک لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کردووە، هێزەکانی پۆلیس لە بازگەی “الشهداء" توانیویانە 24 کرێکاری بینای لەنێو تەنکەرێکی نەوتدا دەستگیربکەن کە بەنیازبوون بە شێوەیەکی نایاسایی لە کەرکووکەوە بڕۆنە پارێزگایەکی دیکەی عێراق.

پۆلیسی کەرکووک هۆشداریش دەداتە ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت بەشێوەی نایاسایی خەڵکی بیانی لە دەروازەکان بپەڕێننەوە.

.
.
.