لاريجانى رهخنه له بان كى مون دهگرێت
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی ئێراندا، عەلی لاریجانی سەرۆكی پەرلەمانی ئەو وڵاتە سەبارەت بە راپۆرتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لەمەڕ رێككەوتنی ناووكی ئێران گوتی: راپۆرتەكە ھەڵەی ھەبووە و ئەوەش پێگەی بان كی مون دێنێتە خوارەوە.
K24 – ههولێر:

لاریجانی گوتیشی: پرسی تاقیكردنەوەی مووشەك لە رێككەوتنەكەدا ئاماژەی بۆ نەكراوە و نازانم بان كی مون بۆ لە راپۆرتەكەدا ئاماژەی بۆ کردووە.
لاریجانی ئەمڕۆ گوتی: تا ئێستا 52 پرۆژە یاسا لە كومیتە جیاوازەكان و ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا دژی ئێمە پەسەند كراون.
لە درێژەی وتەكانیدا سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ھۆشداری دا ئەگەر بان كی مون و کۆنگرێسی ئەمریكا واز لە دژایەتیکردنی ئێران نەھێنن ئێمەش ناچارین بەرگری لە خۆمان بكەین.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رايگهياندووه، تاقیكردنەوەی مووشەكی لە لایەن ئێرانەوە دژی بڕیارنامەی 2231 ى ئهنجومهنى ئاسايشە، بەڵام ئێران دەڵێت: لە بڕیارنامەكەدا ئاماژە بۆ ئەو بڕگەیە نەکراوە.