جهننهتى له پۆستهكهى مايهوه
ئەحمەد جەننەتی تهمهن 89 ساڵ جارێكى ديكه له رێگهى دهنگدانهوه كرايهوه به بەڕێوبەری ئەنجومەنی چاودێری كۆمارى ئيسلامى ئێران.
K24 – ههولێر:
ئەحمەد جەننەتی تهمهن 89 ساڵ جارێكى ديكه له رێگهى دهنگدانهوه كرايهوه به بەڕێوبەری ئەنجومەنی چاودێری كۆمارى ئيسلامى ئێران.
بەیانی ئەمڕۆ لە یەكەمین دانیشتنی ئەنجومەنی چاودێری، ئەحمەد جەننەتی بۆ جاری چەندەم بە كۆی دەنگ بوو بە بەڕێوبەری ئەنجومەنی چاودێری ئێران.
مانگی رابردوو عەلی خامنەیی رێبەری ئێران، بە فەرمانێك پۆستی جەننەتی تەمەن 89 ساڵی وەك فەقیھ بۆ ئەنجومەنی چاودێری درێژكردەوە و ئەمڕۆش بە كۆی دەنگ سەرۆكایەتی ئەو پۆستەی وەرگرتەوە.
ئەنجومەنی چاودێری، یاساكانی پەرلەمان بەر لە جێبەجێ بوونیان ھەڵدەسەنگێنێ و مافی ئەوەیە ھەیە یاسایەك ھەڵوەشێنێتەوە.
ھاوكات شیاويى پاڵێوراوهكان بۆ پۆستەكانی ئێران لە لایەن ئەو ئەنجومەنەوە دیاری دەكرێت.
ئەنجومەنی چاودێری 12 ئەندامی ھەیە كە 6 لەوان فەقیھن و بە فەرمانی عەلی خامنەیی پۆستەكانیان دیاری دەكرێن.