به ڤیدیۆ... به گریان و هاوارێكی زۆره‌وه مێدالیای زێڕی كوڕه‌كه‌ی ده‌فرۆشێت
دایکی عومەر محەمەد شێتا، پاڵه‌وانی میسری "كۆنگ فو" بەهۆی سەختی دارایی خێزانه‌كه‌یان، بڕیاریانداوه میدالیای زێڕی کوڕەکەیان بفرۆشن، به گریانه‌وه ره‌خنه‌ی توند ده‌گرێت كه كوڕه‌كه‌ی چه‌ندان نازناوی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه و پاڵه‌وانی جیهانه، كه‌چی هیچ خه‌ڵاتێكی داراییان پێشكه‌ش نه‌كردووه.
دایکی عومەر محمد شێتا، پاڵەوانی جیهانی “کۆنگ فو” لە یارییە شەڕانگێزەکاندا، لە ڤیدیۆ کلیپێکدا کە یوتیوبی “قاهیرە24” بڵاویکردووەتەوە، به گریانه‌وه باسی خراپی ژیان و گوزه‌رانیان ده‌كات و ده‌ڵێت: وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی میسر خه‌ڵاتی داراییان داوه‌ته پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌م، به‌ڵام هیچ پاره‌یه‌كیان نه‌داوه‌ته كوڕه‌كه‌م كه پله‌ی یه‌كه‌می له پاڵه‌وانێتی جیهانی ئه‌نده‌نوسیا بۆ میسر برده‌وه.
دایكی عومه‌ر شیتا گوتیشی: لە رۆژی 8ـی کانوونی دووەم لە ئەندەنوسیا كوڕه‌كه‌م بەشداریی پاڵەوانێتی لاوانی جیهانی کرد، له‌گه‌ڵ میسر به‌شداریی له كه‌مپی مه‌شق و راهێنان دا كردووه، گەشتی بۆ پاڵەوانێتی ئەفریقیا لە جەزائیر كرد، پلەی یەکەمی لەسه‌ر ئاستی فه‌ریقیا به‌ده‌ستهێنا، بەشداری پاڵەوانێتی عەرەبی لە پورسه‌عید کردووە و بووه یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی.
دایکی ئه‌و یاریزانه به گریانه‌وه جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه کوڕەکەی تاکە یاریزانە لە میسر کە پلەی یەکەمی لە سێ پاڵەوانێتییەکەدا بەدەستهێناوە، نازناوی پاڵەوانی زێڕینیشی بردووه‌ته‌وه، به نوێرایه‌تی میسر هاوشانی هیندستان پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێناوه.
دایکی عومەر محمد شێتا له تۆماره ڤیدیۆیه‌كه‌دا فرمێسكێكی زۆر ده‌ڕژێنێت و ده‌ڵێت: له‌م رۆژانه‌دا وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی میسر خه‌ڵاتی پاڵه‌وان و براوه‌كانی كرد، كه‌چی سەرمان سوڕما کە هیچ بڕە پارەیەک بۆ کوڕەکەی محمد شێتا خەرج نەکرا، سەرەڕای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر گیرفانی خێزانه‌كه‌یان ئه‌و هه‌موو پاره‌یان له گه‌شت و پاڵه‌وانێتییه‌كان خه‌رج كردووه، ته‌نانه‌ت تێچووی پێكانی كوڕه‌كه‌شیان له‌ئه‌ستۆی خێزانه‌كه‌یان بووه.
دایكی ئه‌و كوڕه له كۆتاییدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه به‌هۆی ئه‌و زوڵمه‌ی له كوڕه‌كه‌ی كراوه، به‌هۆی سه‌ختی ژیانیان ناچارن ئه‌و مێدالیا زێڕ و زیوانه‌ی بفرۆشن كه له پاڵه‌وانێتییه‌كان به‌ده‌ستیهێناوه.