كونسوڵخانه‌ى توركيا له هه‌ولێر ئامارى زيانه‌كانى كوده‌تاكه‌ى بڵاوكرده‌وه
كونسوڵخانه‌ى توركيا له هه‌ولێر ده‌قى به‌ياننامه‌ى هاوبه‌شى چوار فراكسيۆنى په‌رله‌مانى توركياى له توێى راگه‌يه‌ندراوێكدا به زمانى كوردى بڵاوكرده‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
كونسوڵخانه‌ى توركيا له هه‌ولێر ده‌قى به‌ياننامه‌ى هاوبه‌شى چوار فراكسيۆنى په‌رله‌مانى توركياى له توێى راگه‌يه‌ندراوێكدا به زمانى كوردى بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه بۆ رۆڵ و گرنگى هه‌ڵوێستى لايه‌نه‌كانى ناو په‌رله‌مانى توركيا كراوه و يهكگرتووييان له به‌رامبه‌ر كوده‌تاكه‌ى 15ى تهمموز به هه‌ڵوێستێكى مێژوويى وه‌سفكراوه.
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا ژماره‌ى زيانه گيان و ماڵييه‌كانى كوده‌تاكه خراوه‌ته روو.
ئه‌مه‌ى خواره‌وه ئامارى زيانهكانه وه‌ك ئه‌وه‌ى له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه:
زیانەکانی ھەوڵی کودەتا لە شەوی ١٥ تەمووزی -٢٠١٦ :
- ژمارەی كوژراوان: ٢٠٨ کەلە نێوانیاندا (٦٠ پۆلیس، ٣ سەرباز، ١٤٥ سیڤیل) تێدایە، ھەروەھا ١٤٩١ کەسیش بریندار بوون.
- ٧٥٤٣ کەس بە گوومانی کودەتا دەستگیرکران، ( زانیاری دەستگیرکراوان بەردەوام لە گۆڕاندایە). لە نێو ئەو کەسانەی کە دەستگیرکراون ١٠٠ یان کارمەندی ھێزەکانی پۆلیس، ٦٠٣٨ کارمەند سەر بە ھێزی سوپای تورکیا، ٧٥٥ حاکم و داواکاری گشتی، ٦٥٠ کەسانی مەدەنین.
لەنێو گومانلێکراواندا ٢١٨ کەس بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکران.
- ٢٤ کەس لە کودەتاچیان کە گیانیان لە دەستداوە و ٥٠ کەسیان بە برینداری دەستگیرکران.
- رووبەروو بوونەوە و پووچەڵکردنەوەی کودەتاچییەکان لە رێکخرا و دامەزراوەکانی حکوومەت دوای ١٥ی تەمووزی ٢٠١٦ەوە خێراییەکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە.
- ئەنجوومەنی باڵای دادوەرانی تورکیا بڕِیاری لێسەندنەوەی ئەندامێتی ٥ لە دادوەرانی دا. ھەروەھا ٢٧٤٥ حاکم و دادوەر لە پۆستەکانیان دوور خرانەوە.
- لە لایەکی دیکەوە ٨٧٧٧ کارمەندی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا کەلە نێوانیاندا کارمەندانی ئاسایشی تیدایە لە پۆستەکانیان دورخراونەتەوە، لێکۆڵینەوە لەبارەیانەوە بەردەوامە.
ئەم رووداوە ھەوڵی کودەتایە دژ بە حکوومەتی ھەڵبژیردراوی تورکیا، گەلەکەمان بە یەکگرتوویی لە دژیان وەستاوەتەوە، سەرکۆمار و سەرۆکوەزیرانمان بەردەوامن لە ئەرکەکانیان، لەم رووداوەدا سەرجەم ھێزی سوپا بەشداریان نەکردووە، ئەمە تەنیا چالاکی گرووپێکی نێو ھێزی سووپای تورکیایە لەبەرامبەر ئەمەدا گەلەکەمان وڵامی پێویستی داوەتەوە.