به فه‌رمی نیگریدۆ گه‌ڕایه‌وه پرێمه‌ر لیگ
ئه‌لڤارۆ نیگریدۆ، جارێكی دیكه لالیگای له پێناو پرێمه‌ر لیگ جێهێشت، به فه‌رمی واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی یانه‌ی میدلزبره‌ی ئینگلیزی كرد.
یانه‌ی میدلزبره، به فه‌رمی له پێگه‌ی خۆی هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی نیگریدۆی هێرشبه‌ری یانه‌ی ڤالێنسیای راگه‌یاند، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به نرخی گواستنه‌وه‌كه‌ی بكات و بڕیاریشه له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو به ره‌سمی به میدیاكان و هانده‌ران ده‌ناسرێت.
نیگریدۆی ته‌مه‌ن 30 ساڵان، له مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا له دایك بووه و پێشتریش یاریی بۆ یانه شایانه‌كه كردووه، له هاوینی 2013 له یانه‌ی سێڤییاوه بۆ مانچێسته‌ر سیتی گواسترایه‌وه، به‌ڵام ئه‌وكات به‌هۆی پێكانه‌وه نه‌یتوانی له پرێمه‌ر لیگ به‌رده‌وام بێت، وه‌رزی رابردووش یاریی بۆ یانه‌ی شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كانی ڤالێنسیا كرد.