ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت دوو ملیار دۆلار بۆ عێراق كۆبكاته‌وه
ئه‌ڵمانیا به بڕی 160 ملیۆن یۆرۆ هاوكاری عێراق ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
تا كۆتایی ساڵی داهاتوو، ئه‌ڵمانیا بڕی 160 ملیۆن یۆرۆ هاوكاری دارایی پیشكه‌ش به عێراق ده‌كات.
فرانك والته‌ر شتاین مایه‌ر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، پێش بهڕیكهوتنی بۆ به‌شداریكردن له كۆنگره‌ی وڵاتانی كۆمه‌كبه‌خش به عێراق، رایگه‌یاند، تا كۆتایی 2017، وڵاته‌كه‌ی 160 ملیۆن یۆرۆی دیكه وه‌كو هاوكاری ده‌داته عێراق.
بڕیاره ئه‌مڕۆ له ئه‌مه‌ریكا، كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت به كۆمه‌ككردنی عێراق به‌رێوه‌بچێت و ئه‌مه‌ریكا ھەوڵدەدات له‌و رێگه‌یه‌وه 2 ملیار دۆلار هاوكاری بۆ عێراق كۆبكاته‌وه.