له پاریس هه‌مووان پێیانوایه ئێمباپێ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید رێككه‌وتووه
چاره‌نووسی كلیان ئێمباپێ له نێوان پاریس سانجێرمان و ریال مه‌درید به هه‌ڵبه‌ستراوی ماوه‌ته‌وه، به گوێره‌ی نوێترین زانیاری پاریس ده‌یه‌وێت پێش كۆتایی ئه‌م مانگه ئێمباپێ ناچار بكات بڕیاری كۆتایی بدات.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامه‌نووسی ئیتاڵی و شاره‌زای بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان، له لایڤێكی چه‌ناڵی یوتیووبه‌كه‌ی نوێترین زانیاری له باره‌ی كلیان ئێمباپێ بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاندووه پاریس سانجێرمان چاوه‌ڕێی ئێمباپێ ده‌كات له چه‌ند رۆژی داهاتوو كۆببنه‌وه و له‌سه‌ر نرخی فرۆشتنه‌كه‌ی رێكبكه‌ون.
رۆمانۆ ده‌شڵێت: كارگێری پاریس ده‌یانه‌وێت پێش كۆتایی هاتنی ئه‌م مانگه چاره‌نووسی ئێمباپێ یه‌كلایی بكه‌نه‌وه و نرخی ده‌ستبه‌رداربوونه‌كه‌ی دیاریی بكه‌ن، له به‌رامبه‌ردا ریال مه‌دریدیش چاوه‌ڕێی دیاریكردنی نرخی ئێمباپێ ده‌كات.
رۆمانۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه ئێستا له پاریس هه‌مووان پێیانوایه كلیان ئێمباپێ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید رێككه‌وتووه و هاوینی 2024 په‌یوه‌ندی به‌و یانه ئیسپانیاییه بكات.
كیلیان ئێمباپێ ته‌مه‌ن 24 ساڵ، له هاوینی 2018 یانه‌ی مۆناكۆی جێهێشت و به به‌های 180 ملیۆن یۆرۆ روویكرده پاریس سانجێرمان، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له كۆی 260 یاری، 212 گۆڵ و 98 ئاسیستی كردووه، له هاوینی داهاتوو به فه‌رمی گرێبه‌سه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس كۆتایی دێت.