گولهن داوا له ئهمريكا دهكات رادهستى توركياى نهكات
فەتحوڵڵا گولەن رابەری بزووتنەوەی خزمەت لە تورکیا، داوا لە ئەمریکا دەکات داواکارییەکەی تورکیا بۆ رادەستکردنی رەتبکاتەوە.
K24 – ههولێر:
فەتحوڵڵا گولەن رابەری بزووتنەوەی خزمەت لە تورکیا، داوا لە ئەمریکا دەکات داواکارییەکەی تورکیا بۆ رادەستکردنی رەتبکاتەوە.
گولهن راشیگەیاند، ئەوە مایەی گاڵتەجاڕییە کە بەرپرسانی ئەنقەرە ئەویان تۆمەتبارکردووە بەوەی دەستی ھەبووە لە کودەتا شکستخواردووەکەی شەوی 15 ئەم مانگە لە تورکیا.
گولەن لە راگەیاندراوێکدا، سەبارەت بە داواکاری تورکیا بۆ بەرپرسانی ئەمریکا کە گولەن رادەستی تورکیا بکەنەوە، دەڵێت: سەرۆک کۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان جارێکی دیکە سەلماندی کە ھەموو رێگایەک دەگرێتەبەر بۆ پتەوکردنی دەسەڵاتی خۆی و سەرکوتکردنی ئەوانەی دژی سیاسەتەکانی ئەون.
ھەروەھا گولەن گوتى: داوا لە حکوومەتی واشنتن دەکەم ئەو داوایەی تورکیا رەتبكاتەوە و رێگە بە ئەنقەرە نەدات، بەوشێوەیە تۆڵەی سیاسی خۆی لە ئۆپۆزسیۆن بکاتەوە.