رۆژنامه‌یه‌ك: كوشتنی ئۆجالان له لیستی كاری "كوده‌تاچییه‌كان" بوو
به‌رنامه‌ی ده‌ستگیركردنی 40 هه‌زار كه‌سیان هه‌بوو
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كانی توركیا ئاشكرایانكرد، ده‌ستگیركردنی نزیكه‌ی 40 هه‌زار به‌رپرس له به‌رنامه‌ی كاری كوده‌تاچییه‌كان بووه و پلانی دروستكردنی ئاڵۆزی و رفاندنی عه‌بدوڵڵا ئۆجالان، رێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان و دواتر كوشتنی، له‌و لیسته‌دا بووه.
رۆژنامه‌ی "خه‌به‌ر تورك" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و نامانه‌ی له‌نێوان سه‌ركرده‌كانی كوده‌تا سه‌ربازییه شكستخواردووهتهكه ئاڵ‌وگۆڕیان پێكراوه، ده‌ركه‌وتووه، سه‌رلیستی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیریان ده‌كرد، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆمار و تیمی كاره‌كه‌ی بووه، دواتریش بن عه‌لی یه‌ڵدریم، سه‌رۆك وه‌زیران.
دوای ئه‌وانیش هه‌ندێك له به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌ت و وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار و هه‌ندێك له راگه‌یاندنكار و رۆژنامه‌وانان.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، رفاندن و كوشتنی عه‌بدوڵڵا ئۆجالان، یه‌كێك بووه له پلانه‌كانی كوده‌تاچییه‌كان و دروستكردنی پشێوی ئاڵۆزی و ئاژاوه له ناوچه‌كانی باكووری كوردستان، ئه‌وه‌ش ده‌بووه یاریده‌ده‌ر بۆ سه‌ركه‌وتنی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌یان.
عه‌بدوڵڵا ئۆجالان، رێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان، له ساڵی 1999 له كینیا به هاوكاری ژماره‌یه‌ك ده‌زگای هه‌واڵگری وڵاتانی زلهێز ده‌ستگیركرا و به‌ره‌و توركیا گوازرایه‌وه، دواتر سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، به‌ڵام سزای له سێداره‌دان له توركیا كاری پێناكرێت و راگیراوه.