سبەی لە ھەولێر كرایە پشوو
K24 - ھەولێر
ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا سبەی لە سەرجەم دامودەزگا ئیدارییەكانی سنووری پارێزگای ھەولێر بە قەزا و ناحیەكانیەوە پشووی فەرمییە و تەنھا فەرمانبەرانی وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی ناگرێتەوە.
مەریوان پیرباڵ بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر بە كوردستان24 راگەیاند: "بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر بڕیاردرا سبەی پێنجشەممە لە سەرجەم دامودەزگاكانی سنووری پارێزگای ھەولێر بە قەزا و ناحییەكانیەوە پشووی فەرمی بێت".
گوتیشی: "پشووەكە تەنھا كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی".
پێشتر كەشناسی ھەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو كە دوو رۆژی كۆتایی ئەم ھەفتەیە بەرزترین پلەی گەرمی تۆمار دەكرێن، ھەر بەم ھۆیەوە ئەمڕۆ و سبەی لە دامودەزگا ئیدارییەكانی سنووری ئیدارەی گەرمیان كرا بە پشووی فەرمی.