ئه‌ردۆغان سێ مانگ باری نائاسایی له توركیا راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، بارى نائاسایی له وڵاته‌كه‌دا بۆ سێ مانگ رایگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، توركیا به هه‌ستیارترین قۆناغی مێژوویی‌دا تێپه‌ڕی.
ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، به به‌رپه‌رچدانه‌وه و شكستپێهێنانی كوده‌تا، داستانێكی مێژووییان تۆمار كردووه و ته‌واوی پێكهاته‌كانی توركیا له دژی كوده‌تا وه‌ستانه‌وه.
شه‌وی 15 له‌سه‌ر 16ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2016، چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی باڵای سوپا هه‌وڵیاندا كوده‌تای سه‌ربازی به‌سه‌ر حكوومه‌تی توركیادا بكه‌ن، به‌ڵام له هه‌مان شه‌ودا، هه‌وڵه‌كه شكستی هێنا و حكوومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی گرته‌وه ده‌ست و به‌شێكی زۆر له سه‌ركرده‌كانی سوپا، كه ده‌ستییان له كوده‌تاكه هه‌بوو، ده‌ستگیركران.