داعش هه‌ڕه‌شه له فه‌ڕه‌نسا ده‌كات
هێرشه‌كانیان زیاد ده‌كه‌ن
هه‌ولێر: - K24
داعش هه‌ڕه‌شه له فه‌ڕه‌نسا ده‌كات كه هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته زیاتر ده‌كات.
له تۆمارێكدا كه له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه، دوو چه‌كداری داعش به فه‌ڕه‌نسی قسه ده‌كه‌ن و هه‌ڕه‌شه له فه‌ڕه‌نسا ده‌كه‌ن و باسی زیادكردنی هێرشه‌كانیان ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته.
له تۆماره‌كه‌دا ئه‌و دوو چه‌كداره له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌ی شاری "نیس" ی فه‌ڕه‌نسی خۆشحاڵی ده‌رده‌بڕن، كه به هۆیه‌وه "84" كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئه‌و دوو چه‌كداره له‌وكاته‌ی كه دوو كه‌س به تۆمه‌تی سیخوڕی سه‌رده‌بڕن، په‌یامه‌كه‌یان ئاراسته‌ی فه‌ڕه‌نسا كردووه.
له‌وباره‌یه‌وه پێگه‌ی "سایت" ی ئه‌مریكی كه چاودێری پێگه‌كانی توندڕه‌وه‌كان ده‌كات ڕایگه‌یاندووه" ئه‌و تۆماره له پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌رهه‌مهاتووه، كه تا ئێستا له‌ژێر ده‌ستی داعشدایه.
له تۆماره‌كه‌دا چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان، ڕووی قسه‌كانیان ده‌كه‌نه "فرانسوا ئۆلاند" سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا و ده‌ڵێن" هێرشه‌كان "زیاد" ده‌كه‌ین.
ئه‌م هه‌ڕه‌شانه له كاتێكدایه كه ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو، داعش به‌رپرسیارییه‌تی خۆی له كوشتارگه‌كه‌ی شاری "نیس" ی فه‌ڕه‌نسی ڕاگه‌یاند، و هه‌ڕه‌شه‌ی ئهوهیانكردبوو، كه به‌رژه‌وه‌ندی و خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌نه ئامانج كه به‌شێكن له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش.
شاره‌زایان له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی داعش بۆ سه‌ر فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه شێوازی په‌لاماره‌كان بۆ گه‌یاندنی ترس و دڵه‌ڕاوكێی زیاتره له‌ناو خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه‌دا.