ته‌رمی 22 كۆچبه‌ر له كه‌ناره ئاوییه‌كانی لوبنان دۆزرایه‌وه
210 كه‌سی تریش رزگاركراون
K24 – هه‌ولێر
ته‌رمی بیست و دوو كۆچبه‌ر له‌ناو به‌له‌مێكی چوپی له كه‌ناره ئاوییه‌كانی لوبنان ده‌دۆزرێته‌وه.
پزیشكانی بێ سنوور رایانگه‌یاند ته‌رمی بیست و دوو كۆچبه‌ر له‌ناو به‌له‌مێكی چوپی له كه‌ناره ئاوییه‌كانی لوبنان دۆزرایه‌وه كه بیست و یه‌كیان پیاون و ئه‌وه‌ی دیكه‌شی ژنه.
به‌له‌مه‌كه كاتژمێرێك پاش به‌جێهێشتنی لوبنان به‌ره‌و ئیتاڵیا نقوومبوو. گه‌مییه‌كانی تیمه‌كانی پزیشكانی بێ سنوور له كاتی گه‌شتی ئاسایی خۆیان له ده‌ریای ناوه‌ڕاست هه‌روه‌ها توانیویانه نزیكه‌ی 210 سه‌رنشینی دوو به‌له‌مێكی تر رزگار بكه‌ن كه 50 منداڵ له‌نێویاندا بوو.
زۆربه‌ی سه‌رنشینانی هه‌ردوو به‌له‌مه‌كه خه‌ڵكی گینیا و نیجریان.