بەریتانیا ھۆشداری دەداتە ھاووڵاتیانی سەردانی ئێران نەكەن

K24 - ھەولێر

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، داوا لە ھاووڵاتیانی بەریتانیا دەکات، بەتایبەت ئەو كەسانەی كە ھەڵگری ناسنامەی بەریتانی- ئێرانین، سەردانی ئێران نەكەن.

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ھۆكاری ئەو ھۆشدارییەی بۆ مەترسی دەستبەسەركردنیان لەلایەن ئێرانەوە دەگەڕێنێتەوە.

پێشتر وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاندبوو كە لەدوای رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك، نەرمییەك لە پەیوەندییەكانی ھەردوولادا دەبینرێت، بەڵام داوای لە ھاووڵاتیانی بەریتانیا كردبوو كە بۆ كاری زۆر پێویست نەبێ سەردانی ئێران نەكەن.