پوتن و ئەردۆغان كۆدەبنەوە

كۆشكی سەرۆكایەتی رووسیا كاتی كۆبوونەوەكە ئاشكرا دەكات

K24 - ھەولێر

کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا ئاشکرای کرد کە لەسەرەتای مانگی داھاتوو، ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی رووسیا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردوغان کۆدەبێتەوە.

لەراگەیاندراوێکدا، دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا (کریملن) ئاشکرای کرد کە تا 10ی مانگی داھاتوو بڕیارە، پوتن و ئەردوغان کۆببنەوە و کۆبوونەوەکەش لە رووسیا ئەنجام دەدرێت، بەڵام کریملن ئامادە نەبوو، شوێنی کۆبوونەوەکە ئاشکرا بکات.

ماوەی مانگێکە پەیوەندییەکانی رووسیا و تورکیا ئاسایی بووەتەوە و لەدوای کودەتا شکتخواردووەکەی ھەفتەی رابردووی تورکیاش، پوتن یەکێک بوو لەو کەسانەی ھەر زوو پەیوەندی بە ئەردوغانەوە کرد و پشتوانی وڵاتەکەی بۆ تورکیا دووپاتکردەوە.