بەهۆی وەرنەگرتنی گەنمەکانیان جوتیاران لە بەردەم سایلۆی هەولێر گردبوونەوە
K24 - هەولێر:
لە سایلۆی هەولێر وەرگرتنی گەرنمی جوتیاران راگیراوە و جوتیارانیش داوا دەکەن هەردوو وەزارەتی بازرگانی و کشتوکاڵ بەدەمیانەوە بچن و لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی هەماهەنگی بکەن.
جووتیارانی سنووری هەولێر باس لەوەدەکەن، ئەو بارهەڵگرانەی گەنمی ئەوانی تێدایە، ماوەی چەندان رۆژە لەبەردەم سایلۆکان وەستاون و رێگە نادەن گەنمەکانیان رادەست بکەن.
سەبارەت بەهۆکاری کێشەکە، جووتیاران ئاماژە بەوەدەدەن، حکومەتی عێراق نزیکەی نیوەی بەرهەمی گەنمەکانیان وەردەگرێت، بەوەش نیوەی گەنمەکانیان دەمێنێتەوە کەس لێیان وەرناگرێت.
دواشیانکرد، وەزارەتەکانی بازرگانی و کشتوکاڵ بەدەمیانەوە بچن و لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی هەماهەنگی بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان.