بریکاری وەزارەتی بازرگانی: لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەبارەی کێشەی گەنمی جوتیاران پێکهێندراوە
K24 - هەولێر:
لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە کێشەی گەنمی جوتیاران پێکهێندرا.
سەروەر هاواری بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند، لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەبارەی کێشەی گەنمی جوتیاران پێکهێندراوە و لیژنەکە لەگەڵ بەرپرسانی سایلۆ و لایەنە پەیوەندارەکان کۆدەبێتەوە بۆ پاراستنی مافی جوتیاران.
گوتیشی، لێکۆڵینەوەی ورد دەکەین لەبارەی نیگەرانیەکانی جوتیاران.
بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی گووتیشی، لیژنەکە لە چوار کەس پێکهاتووە و دڵنیایی بە سەرجەم جوتیارانیش دەدەین کە مافی هیچ جوتیارێك نافەوتێت لەو 500 هەزار تۆن گەنمەی کە حکومەتی عێراق لە جوتیارانی کوردستانی وەردەگرێت.
سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی لیژنهیهكی بۆ چارهسهركردنی كێشهی گهنمی جوتیاران پێكهێنا.
ئەمڕۆ بەدواداچوون بۆ کێشەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکرێت و رێکكاری پێویست بۆ چارەسەرکردنی کێشەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەگیرێتەبەر.
جووتیارانی سنووری هەولێر باس لەوەدەکەن، ئەو بارهەڵگرانەی گەنمی ئەوانی تێدایە، ماوەی چەندان رۆژە لەبەردەم سایلۆکان وەستاون و رێگە نادەن گەنمەکانیان رادەست بکەن.
بۆ بهدهنگهوه هاتنی داواكانیان، ئهمڕۆ سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی لیژنهیهكی بۆ چارهسهركردنی كێشهی گهنمی جوتیاران پێكهێنا.