جەعفەری داوا دەکات سعوودیە دەست لە کاروباری عێراق وەرنەدات

بەغدا دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ ریاز ئاسایی بکاتەوە

K24 - ھەولێر

ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێڕاق رایگەیاند: "بەغدا دەیەوێت پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی لەگەڵ ریاز ئاسایی بکاتەوە، بەڵام هەڵسووکەوتەکانی سعوودیە بەرامبەر بەعێراق، جێگەی نیگەرانییە".

جەعفەری جەختیکردەوە کە کاردەکەین بۆ ئەوەی رێگا بە دەستێوەردانی سەربازی سعوودیە لە عێراق نەدەین.

ئەم گوتانەی وەزیری دەرەوە لە کاتێکدایە کە هەمیشە تاران جەختی لە بوونی راوێژکارانی سەربازی لە شەڕەکانی عێراقدا دووپاتکردوەتەوەو چەندین وێنە و ڤیدیۆی قاسم سولێمانی، فەرماندەی سوپای قودسی سوپای پاسداران و چەندین فەرماندەی دیکەی ئێرانی لە عێراقدا بڵاوکراونەتەوە.