نەقیبی رۆژنامەنووسان روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاودەكاتەوە

K24 - ھەولێر

نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ھەر لێدوانێك لە سەندیكای رۆژنامەنووسان لە لایەن نەقیب و جێگر و گوتەبێژەوە نەبێت گوزارشت لە رای فەرمی سەندیكا ناكات.

لە راگەیاندراوێكدا ئازاد حەمەدەنین نەقیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان دەڵێ: "له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌ندێك لێدوان به‌ناوی حه‌مید به‌درخان بڵاوبووه‌ته‌وه، ئه‌مانه‌ رای كه‌سی و تایبه‌تی خۆیه‌تی‌، ئێمه‌ لێره‌دا رایده‌گه‌یه‌نین ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان گوته‌بێژی فه‌رمی خۆی هه‌یه‌،  كه‌ هندرێن ئه‌حمه‌د، سكرتێری سه‌ندیكایه"‌.

لەم راگەیاندراوەدا ھاتووە: "هه‌ر شتێك له‌لایه‌ن نه‌قیب و جێگر و گوته‌بێژی سه‌ندیكاوه‌ نه‌بێت، گوزارشت له‌ رای فه‌رمی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ناكات و را و بۆچوونی كه‌سی و تایبه‌تی و سیاسی خۆیه‌تی".