سوودانی: بەهۆی شکسته کەڵەکەبووه‌كان، كه‌رتی ته‌ندروستی دووچاری كێشه بووه‌ته‌وه

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بەهۆی شکسته کەڵەکەبووه‌كانی پێشوو، كه‌رتی ته‌ندروستی دووچاری كێشه بووه‌ته‌وه.
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی خزمه‌تگوزاری له پارێزگای موسه‌ننا له باشووری عێراق كۆبووه‌وه، له نزیكه‌وه له دۆخی خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ست به ژیانی هاووڵاتییانی پرسییه‌وه.
له‌میانه‌ی سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌ندراوی سوودانی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی حوسه‌ینی فێركردن له پارێزگای موسه‌ننا، به‌شه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، بەهۆی شکسته کەڵەکەبووه‌كانی پێشوو، كه‌رتی ته‌ندروستی دووچاری كێشه بووه‌ته‌وه، پێویسته له‌سه‌ر پارێزگاری ئه‌و شاره، به گوێره‌ی داواكاری و پێویستییه‌كانی هاووڵاتییان، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، هه‌روه‌ك له كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ئاماژه‌ی بۆ كراوه.
سوودانی باسی له‌وه‌شكرد، بۆ راستكردنه‌وه‌ی دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و شاره‌و دیاریكردنی كه‌م و كوڕییه‌كان، پشتگیری له پارێزگاری مووسه‌ننا ده‌كات و ته‌واوی پاڵپشتی خۆی بۆ راگه‌یاند.