سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا هۆكاری راگه‌یاندنی باری نائاسایی ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
بن عه‌لی یه‌ڵدریم، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، هۆكاری راگه‌یاندنی باری نائاسایی له وڵاته‌كه‌دا خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند، مه‌به‌ست له‌و راگه‌یاندنه رێگریكردنه له دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌وڵی كوده‌تای سه‌ربازی.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، سه‌رله‌نوێ سوپای وڵاته‌كه‌یان داده‌ڕێژینه‌وه.
دوێنێ شه‌و 20ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2016، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، بۆ ماوه‌ی سێ مانگ، باری نائاسایی له‌و وڵاته راگه‌یاند.
به‌هۆی كوده‌تاكه‌ی شه‌وی 15 له‌سه‌ر 16ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2016، كه دواتتر شكستی هێنا، حكوومه‌تی توركیا، تا ئێستا زیاتر له 8400 كه‌سی ده‌ستگیركردووه، كه ده‌ستییان له هه‌وڵی كوده‌تای سه‌ربازی بووه.
به به‌رده‌وامیش سه‌رۆك كۆماری توركیا، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن، رێبه‌ری گرووپی خزمه‌ت، به هه‌وڵدان بۆ كوده‌تا سه‌ربازییه شكستخواردووه‌ته‌وه، تۆمه‌تبار ده‌كات و ناوبراویش ره‌تیده‌كاته‌وه.