بریكاری وه‌زاره‌تی بازرگانی: پرۆسه‌ی به‌بازاڕكردنی گه‌نمی جووتیاران به‌كۆتاهات

K24 – هەولێر:
بریكاری وه‌زاره‌تی بازرگانی رایده‌گه‌یه‌نێت، پرۆسه‌ی به‌بازاڕكردنی گه‌نم له هه‌رێمی كوردستان به‌كۆتاهات. ده‌شڵێت: " كه‌مته‌رخه‌می له سایلۆی هه‌ولێر هه‌بووه، به‌پێی یاسا هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه ده‌كرێت كه كه‌مته‌رخه‌م بوونه".
سەروەر هاواری بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پڕۆسه‌ی به‌بازاڕكردنی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان به‌كۆتاهات.
بریكاری وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌روه‌ها گوتی: "پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم له هه‌رێمی كوردستان كۆتاییهات و توانیمان 500 هه‌زار تۆن گه‌نم وه‌ربگرین.
باسی له‌وه‌شكرد، هه‌رچه‌نده بڕی وه‌رگرتنی گه‌نم له هه‌رێمی كوردستان دیاریكراو بوو، دڵنیاشین ئێمه زیاتر له‌و بڕه‌مان هه‌یه.
دووپاتیكرده‌وه، له ده‌ستپێكی رۆژه‌كانی وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران، هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌وباره‌یه‌وه كاریگه‌ر بوو، كه سه‌ره‌تا بڕیاربوو 200 هه‌زار تۆن گه‌نم له جووتیارانی هه‌رێم وه‌بگیرێ، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان توانی ئه‌و بڕه بۆ 500 هه‌زار تۆن زیادبكات.
باسی له‌وه‌شكرد، كۆی پاره‌ی ئه‌و بڕه گه‌نمه‌ی وه‌رگیراوه، 400 ملیار دیناره، تا ئێستا 80 ملیاری دراوه، كه به‌هۆی گفتوگۆكانی تایبه‌ت به پڕۆژه‌یاسای بودجه دواخرا و دواتر ئه‌و پاره ده‌خرێته سه‌ر حیساب و ئێمه‌ش له رێگه‌ی سایلۆكانه‌وه دابه‌شی سه‌ر برا جووتیاره‌كان ده‌كه‌ین.
له‌باره‌ی گرفتی وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران كه له دوێنێوه دروستبووه، سه‌روه‌ر هاوار گوتی: "ئه‌و ئاسته‌ی بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران دیاریكرابوو، ته‌واو بوو، به فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پێكهێنرا، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێر توانرا كێشه‌كه چاره‌سه‌ربكرێ و ئه‌و گه‌نمه‌ی كه له‌به‌رده‌م سایلۆكاندا مابوونه‌وه، بڕیار درا به‌هه‌مان نرخ دیاریكراوی حكومه‌تی عێراق وه‌ربگیرێن".
باسی له‌وه‌شكرد، كه‌مته‌رخه‌می له سایلۆی هه‌ولێر هه‌بووه، به‌پێی یاسا هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه ده‌كرێت كه كه‌مته‌رخه‌م بوونه.