هیلاری و ترامپ.. كامیان چانسی سه‌ركه‌وتنییان زیاتره؟
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، به پشتبه‌ستن به چه‌ند راپرسییه‌كی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی، كه ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ی تایبه‌تمه‌ند ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه پاڵیوراوی كام پارتی سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی زیاتره و ده‌گاته كۆشكی سپی، هیلاری كلینتۆنی دیموكراته‌كان، یاخود دۆناڵد ترامپی كۆمارییه‌كان؟
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر شكستی هیلاری له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا، هه‌مان ئه‌گه‌ری له‌ده‌ستدانی هه‌لی لێدانی راسته‌وخۆی یاریزانێكی باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكایه"، به‌و پێیه‌ی ئه‌و لێدانه زۆر به كه‌می له ده‌ست ده‌چێت.
رۆژنامه‌كه ئاشكرایكردووه، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتنی هیلاری و گه‌یشتنی بۆ كۆشكی سپی، له سه‌دا 75هو له به‌رامبه‌ریشدا، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتنی ترامپ له سه‌دا 25، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، رێژه‌كه به گوێره‌ی رۆژ گۆڕانكاری به‌سدار دێت و به‌و شێوه‌یه به جێگیری نامێنێته‌وه.
نیویۆرك تایمز، روونیكردووه‌ته‌وه، رێگه‌ی دۆناڵد ترامپ بۆ كۆشكی، رێگه‌یه‌كی سه‌خته، دوای ئه‌وه‌ی له راپرسییه‌كدا ده‌ركه‌وتووه، له سه‌دا 63ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان، تێڕوانینێكی نه‌رێنییان بۆ ئه‌و كاندیده‌ی كۆمارییه‌كان هه‌یه.
پارتی كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له كۆنگره‌ی خۆیدا، بڕیاریدا دۆناڵد ترامپ، ملیاردێر و گه‌وره بازرگانی وڵاته‌كه‌ی، به پاڵێوراوی خۆی ده‌ستنیشان بكات، بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵ و بڕیاریشه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته، له 8ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵ، ئه‌نجام بدرێت.