سوودانی و ئەسەد چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن

لحەممەد شیاع سوودانی
لحەممەد شیاع سوودانی

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ یەکشەممە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی بەرەو دیمەشقی پایتەختی سووریا بەڕێکەوت.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "ئەمڕۆ سوودانی بەغدای پایتەختی بەجێهێشت و بە سەردانێکی فەرمی بەرەو دیمەشق بەڕێکەوت".

میدیا ناوخۆییەکانی عێراق باسییان لەوە کردووە، کە سوودانی بانگهێشتنامەیەکی لە لایەن بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا پێگەیشتووە بۆ سەردانیکردنی دیمەشق، بەمەبەستی باسکردنی هاوکاریی دوولایەنە و هەماهەنگی کاری هاوبەش، بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

ئەمە یەکەم سەردانی فەرمی سوودانییە بۆ دیمەشق، هەروەها یەکەم سەردانی سەرۆکوەزیرانی عێراقە بۆ پایتەختی سووریا لە ساڵی 2010ەوە، دوایین سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، کە سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە، نووری مالیکی بووە.

نوێدەکریتەوە...