فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف دەرچوو
K24 - هەولێر
دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای نەجەف دەرچووە، بەتۆمەتی ئەنجام نەدانی ئەرکەکەی بە ئەنقەست.
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی دەستپاکی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، دادگای لێکۆڵینەوەی دووی کەرخ، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای نەجەف، لە دۆسیەی دەستکاریکردنی پێشینەکانی بەشی چاکسازی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف، بە ئاماژەدان، پێشتر تۆمەتبارەکە پۆستی سەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکەی وەرگرتووە."
دەستەی دەستپاکی جەختی لەوەکردەوە "دادگا بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ماددەی 331، لە یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەو بەرپرسەی پێشوو دەرکردووە.