منداڵه‌كانیان جێهێشت و سه‌گ خواردنی
گه‌رما و برسیه‌تی چوار سڤیلی كوشت
K24 – هه‌ولێر:
چوار كه‌سی سڤیل به‌هۆی به‌رزی پله‌ی گه‌رما و برسیه‌تییه‌وه مردن، كه دووانیان منداڵن.
یه‌كێك له سه‌رۆك هۆزه‌كانی قه‌زای "شرگات" ی سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند" له‌وكاته‌ی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی سڤیل له ناوچه‌ی "شڕگات" له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ڕایانكردووه، چوار له‌و كه‌سانه به‌هۆی به‌رزی پله‌ی گه‌رما و برسیه‌تییه‌وه مردوون، كه دوانیان منداڵن.
ئه‌و سه‌رۆك هۆزه كه ناوی شێخ " حسێن ئه‌للهێبی" یه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا گووتی" دایك و باوكی ئه‌و دوو منداڵه پاش ئه‌وه‌ی به‌هۆی گه‌رما و برسیه‌تییه‌وه منداڵه‌كانیان مردون، چه‌كدارانی داعش ته‌قه‌یان لێكردوون، ناچار هه‌ڵاتوون و له‌پاش ئه‌وه سه‌گیش لاشه‌ی منداڵه‌كانی خواردووه.
ئه‌و شێخه هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه" ته‌رمی ژن و پیاوێكی دیكه له ناوچه‌ی "بادیه" ی قه‌زای "شڕگات" دۆزراوونه‌ته‌وه كه له‌وكاته‌ی ویستوویانه له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ڕابكه‌ن و ماوه‌یه‌ك له‌و ناوچانه‌دا ماونه‌ته‌وه، و ویستوویانه به ئاراسته‌ی قه‌زای "بێجی" ڕابكه‌ن،به‌هۆی به‌رزی پله‌ی گه‌رما و برسیه‌تی و تینویه‌تییه‌وه مرد بوون.
هه‌ر بۆیه داوای له حكومه‌تی عێراقی كرد كه به زوویی ناوچه‌كانی شڕگات و گه‌یاره كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه، چونكه هه‌زاران كه‌سی سڤیل له‌و ناوچانه‌دا، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، و وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كاریان ده‌هێنن.
به قسه‌ی ئه‌و سه‌رۆك هۆزه‌ی ناوچه‌ی "شڕگات" په‌له‌كردن له كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ناوچانه، هاوكاری ئه‌و ئاوارانه‌ی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌ش ده‌كات، تا به زوویی بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان، چونكه ئێستا له قه‌زای بێجی له ڕه‌وشێكی دژوار‌دا ژیان ده‌گوزه‌رێنن.