دۆگلاس ماکگریگۆر: زێلێنسکی دەیەوێت ئەمەریکا پەلکێشی شەڕی رووسیا بکات
K24 - هەولێر
راوێژکاری پێشووی پێنتاگۆن، رایگەیاند، ئۆکرانیا لەململانێکە دۆڕاوە، سەرۆکی ئۆکرانیا بێهیوابووە، بۆیە دەیەوێت جیهان پەلکێشی ناو شەڕەکە بکات.
دۆگلاس ماکگریگۆر، راوێژکاری پێشووی پێنتاگۆن، لە کەناڵی خۆی لەیوتیوب رایگەیاند، سەرکردایەتی ئۆکرانیا دەزانن کە ئەوان دۆڕاون، هێزەکانیان داڕماوە، ئەوپیاوە چیدەکات؟،بەچەکی بەهێز لەرووسیا دەدات؟ ئایا بەکاری دەهێنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویست ناکات چەک بۆ ئۆکرانیا بنێردرێت، چونکە ئەمە دەتوانێت ئەمەریکا و ناتۆ راکێشێتە ناو ملاملانێکە لەگەڵ رووسیا.
ماکگریگۆر گوتیشی: بۆچی ئەمەریکا چەک بە زێلێنسکی دەدات، ئەو بێهوابووە، دەیەوێت ئێمە راکێشێتە ناو شەڕ لەگەڵ رووسیا.
دەشڵێت: وڵاتانی رۆژئاوا هەوڵدەدەن لە ڕێگەی دابین کردنی چەک بۆ ئۆکرانیا، رێ لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی رووسیا بگرن، مۆسکۆش دووپاتی کردووەتەوە ئۆپەراسینەکانی لە دۆنباس ناوەستێنێت تاوەکو ئومانجەکانیان بەدەست نەهێنن.
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا رایگەیاندووە، رووسیا پلانی نییە، خاکی ئۆکرانیا داگیر بکات، تەنها پارێزگاری لەو دانیشتوانە دەکەین کە ماوەی هەشت ساڵە، رووبەرووی کۆمەڵکوژی بووەتەوە لەلایەن کیێڤەوە.