كوردستان24 لینك، پێداویستییهكان و تێچووی دهرهێنانی پاسپۆرتی ئهلیكترۆنی بڵاودهكاتهوه

K24 – هەولێر:
راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر، پێداویستییهكانی دهرهێنانی پاسپۆرتی بڵاوكردهوه.
ئەمڕۆ سیستەمی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە هەرێمی کوردستان کەوته بواری جێبەجێکردنەوە.
رێناس عەلی پەیامنێری کوردستان24 لە هەولێر ئهمڕۆ رایگەیاند، کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 16/7/2023، سیستەمی نوێی پاسپۆرت کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
گوتیشی: "سیستەمەکە راستەوخۆ بەستراوەتەوە بە سیستەمی گشتی پاسپۆرتی عێراقەوە، ئەو مامەڵانەی لە سیستەمەکە داغڵ دەکرێن، راستەوخۆ دەچێتە سیستەمی گشتی پاسپۆرتی عێراق و دواتر پاسپۆرتەکەیان بۆ دێتەوە".
پەیامنێرمان روونیکردەوە، هەر کەسێک بیەوێت پاسپۆرت دەربهێنێ یان نوێی بکاتەوە، تەنیا کارتی نیشتمانی و کارتی زانیاری پێویستە.
به گوێرهی راگهیهندراوی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر، پێداویستیەکانی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی ئهمانهن:
- دانانی نۆرە لە ئەپلیکەیشنی (جواز السفر العراقي الالكتروني) کە بۆ هەردوو سیستەمی ئەندورید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە.
- کارتی نیشتمانی.
- کارتی زانیاری.
- پاسپۆرتە کۆنەکە ئەگەر مامەڵەکە نوێ کردنەوەی پاسپۆرت بێت.
- ماستەر کارد یاخود فیزا کارد وە دەبێت پارەی بە دیناری عیراقی تێدابێت.
- بری تێچووی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی (91000) هەزار دیناری عیراقیە.
لینکی ئەندورید
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.moiq.epp
لینکی ئای ئۆ ئێس