ده‌موچاوی مرۆڤ پاش رووداوی هاتوچوو چی به‌سه‌ر دێت
به په‌یكه‌ر نمایش ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر
په‌یكه‌رتاشێكی ئوسترالی وێنه‌ی مرۆڤ و خۆراگری له‌شی و گۆڕینی شكله‌كه‌ی پاش رووداوی هاتوچوو دیزاین ده‌كات.
ده‌موچاوی مرۆڤ له كۆمه‌ڵه ئێسكێكی نازك و نه‌رمه و ماسولكه پێهاتووه، كه به رووداوی هاتوچوو ده‌شكێنرێن و گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت.

پاتریسیا پیكسینینی له چوارچێوه‌ی كه‌مپینی ئه‌منییه‌تی رێگا، گۆڕینی شكلی له‌شی مرۆڤ و زیانییه فیزیكییه‌كان به‌هۆی رووداوی ئۆتۆمبێل، په‌یكه‌ر گراهام بۆ كۆمیسیۆنی رووداوه‌كانی هاتوچوو دیزاین كردووه.

پاترسیا به ئاماژه‌پێددان به‌وه‌ی كه رووداوی ئۆتۆمبێل به خێرایی شكلی مرۆڤ ده‌گۆڕێت، راده‌گه‌ینێت: "گراهام بۆ خۆپاراستنمان له به‌رامبه‌ر رووداوی هاتوچوو، چۆنییه‌تی پێویستی په‌ره‌پێدان سیسته‌می رێگا و هه‌ڵه‌كانمان پێشان ده‌دات".

چه‌نه‌ی شكاوی گراهام

ئێسكی شكاوی گراهام

سه‌رچۆكی شكاوی گراهام
بۆ بینینی دیزاینی گراهام سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه
http://www.meetgraham.com.au/view-graham