ئه‌مریکا به ستایشکردنی ڕۆڵی کورد و بانگێشتکردنی نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامی نیگه‌رانییه‌کان ده‌داته‌وه
پاش گله‌ییه‌کانی مه‌سرور بارزانی بووه
K24 - هه‌ولێر:
له‌وه‌ڵامی گله‌یی و نیگه‌رانییه‌کانی ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستاندا، به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریکا باسی ڕۆڵی بنه‌ڕه‌تی کورد له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ده‌که‌ن و نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له واشنتن، بانگێشتی کۆبوونه‌وه‌که‌ی واشنتن ده‌که‌ن.
.jpg)
مه‌سرور بارزانی ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، له تویته‌ره‌وه په‌یامێکی گله‌یی ئامێز و نیگه‌رانی کوردی ئاراسته‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا کرد، که کوردیان بۆ کۆبوونه‌وه‌که‌ی واشنتن بانگێشت نه‌کردووه، له کاتێکدا ڕۆڵێکی پێشه‌نگی هه‌یه له شه‌ڕی دژی داعشدا. له وه‌ڵامی ئه‌و نیگه‌رانیانه‌دا، دوێنێ له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا " ئاشتن کارته‌ر" به گرنگییه‌وه باس له ڕۆڵی کورد له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش کرد و ڕایگه‌یاند"" کورد به‌شێکی بنه‌ڕه‌تی که‌مپه‌ینی دژ به داعشه.

کارته‌ر له میانی کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌دا ئاماژه‌ی به گرنگی ڕۆڵی هیزه کوردییه‌کان له شه‌ڕی داعشدا کرد و گوتی" هێزه کوردییه‌کان ڕۆڵێکی گرنگیان هه‌یه و به‌شدارییه‌کی زۆر به‌هیزیان له شه‌ڕی دژی داعشدا هه‌بووه. وەزیری بەرگری ئەمەریکا ده‌رباره‌ی به‌شداری پێنه‌کردنی کورد له کۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و نیگه‌رانی کورد له‌و ڕووه‌وه گوتی" کورده‌کان ڕۆڵێکی گرنگ و به‌رچاویان هه‌یه له‌و که‌مپه‌ینه‌ی دژی داعش هه‌یه و به‌شدارییه‌کی به‌هێزیان کردووه، و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌رێمی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆک بارزانی و حکومه‌تی عێراق به سه‌رۆکایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌و ڕووه‌وه به گرنگ زانی. وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد" له‌سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆکی هه‌ریمی کوردستان قسه‌ی کردووه و دڵنیا بووه‌ته‌وه له‌وه‌ی هه‌مووان له‌سه‌ر یه‌ک هێڵن له که‌مپه‌ینه‌که و کوردیش ده‌زانێت که به‌شێکی بنه‌ڕه‌تییه له‌و که‌مپه‌ینه‌دا.
هاوکات نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له واشنتن، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاوه بۆ کۆبوونه‌وه‌که بانگێشت کراوه. به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان له تویته‌ره‌که‌یه‌وه خۆشحاڵی خۆی به‌و بانگێشت و بایه‌خه‌ی ئه‌مریکا بۆ ڕۆڵی کورد ده‌ربڕیووه،که له کۆبوونه‌وه‌که‌ی واشنتن دا ڕه‌چاویان کردووه.
گله‌ییه‌کانی ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، بووە جێی سەرنج وبایەخی ئاژانس و میدیاکانی جیهانه‌وه لەوانە "ڕۆیته‌رز" و "ڤایس نیوز" ئاماژەیان بە په‌یامه‌که‌ی تویته‌ری "مه‌سرور بارزانیان کرد که وه‌ک ناڕه‌زاییه‌ک له بانگێشت نه‌کردنی کورد،ئاراسته‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشی کردبوو. هەروەها ڕۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست" یش ڕاپۆرتێکی له‌وباره‌یه‌وه نووسی و نیگه‌رانییه‌کانی مه‌سرور بارزانی و به‌رپرسانی کوردی له‌و کۆبوونه‌وه‌یه بایه‌خ پێدابوو. ئه‌م هه‌ڵوێست و کاردانه‌وه و بایه‌خ پێدانه به ڕۆڵی کورد له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش،پاش ئه‌وه هات که مه‌سرور بارزانی ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، له تویته‌ر نوسیبووی("مایه‌ی شه‌رمه هاوپه‌یمانی جیهانی به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا کورد له کۆبوونه‌وه‌ی واشنتۆن دی سی دوور خستۆته‌وه، که رۆڵێکی پیشهنگمان له شه‌ڕی دژی داعش هه‌یه".