جۆن كيرى: سه‌قامگيرى دواى داعش گرنگه
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا جۆن كيرى رايگه‌ياند، ته‌نيا رزگاركردنى ناوچه‌كان له ده‌ستى داعش به‌س نييه، به‌ڵكو ده‌بێت بير له پاراستنى سه‌قامگيرى ئه‌و ناوچانه‌ش له داهاتوودا بكرێته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا جۆن كيرى رايگه‌ياند، ته‌نيا رزگاركردنى ناوچه‌كان له ده‌ستى داعش به‌س نييه، به‌ڵكو ده‌بێت بير له پاراستنى سه‌قامگيرى ئه‌و ناوچانه‌ش له داهاتوودا بكرێته‌وه.
له ميانى وتاريدا له به‌رده‌م كۆنگره‌ى نێوده‌وڵه‌تى تايبه‌ت به كۆكردنه‌وه‌ى پشتيوانى و كۆمه‌ك بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق، جۆن كيرى گوتى: پاڵه‌په‌ستۆى سه‌ر داعش زياتر بووه.
گوتيشى: ئاڵنگارى نوێ كه رووبه‌ڕووى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌يه چۆن ئه‌و ناوچانه بپارێزرێن و سه‌قامگير بكرێن دواى رزگاربوونيان.
هه‌ريه‌ك له وه‌زيرانى به‌رگرى و ده‌ره‌وه‌ى ژماره‌يه‌ك وڵاتى جيهان به مه‌به‌ستى كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌كى دارايى بۆ عێراق كۆبوونه‌وه.
جۆن كيرى رايگه‌ياند، ئامانجيان له كۆنگره‌كه كۆكردنه‌وه‌ى 2.1 مليار دۆلاره بۆ هاوكاريكردنى عێراق.
كۆبوونه‌وه‌كه له واشنتن به‌ڕێوه‌چوو و ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى تايبه‌ت بوو به تاوتوێكردنى ره‌وشى عێراق دواى رزگاركردنى موسڵ له ده‌ستى داعش.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى هۆڵه‌ندا بێرت كوندرز گوتى: هێشتا نه‌گه‌يشتووينه‌ته كۆتايى داعش، ئه‌وه هه‌شت پێيه‌كى سه‌يره و وه‌ك مارێكى زۆر سه‌ره.
نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان رايگه‌ياندووه، له پرۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵدا يه‌ك مليۆن هاووڵاتى ديكه ئاواره ده‌بن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا داواى له شيعه‌كانى عێراق كرد، دواى كۆتايهاتنى داعش ئاشته‌وايى رابگه‌يه‌نن و شه‌ڕى مه‌زهه‌بى له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانى ديكه‌ى عێراقدا نه‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.