تاران: 40 كه‌س ويستوويانه په‌لامارى سوپا بده‌ن
وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئێران ده‌ستگيركردنى 40 كه‌سى نه‌يارى كۆمارى ئيسلامى راگه‌ياند، كه به پلاندانان بۆ په‌لاماردانى سوپا تۆمه‌تبار كراوون.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئێران ده‌ستگيركردنى 40 كه‌سى نه‌يارى كۆمارى ئيسلامى راگه‌ياند، كه به پلاندانان بۆ په‌لاماردانى سوپا تۆمه‌تبار كراوون.
وه‌زيرى ناوخۆى كۆمارى ئيسلامى ئێران عه‌بدولره‌زا ره‌حمانى فه‌زڵى رايگه‌ياند، ئه‌و كه‌سانه له باشوورى خۆرهه‌ڵاتى ئێران ده‌ستگير كراوون.
گوتيشى: ئه‌و كه‌سانه پيلانيان دانابوو په‌لامارى هێزه‌كانى سوپاى ئێران بده‌ن.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌و بانده كاتێك ئاشكرا بوونه، كه له ميانى هه‌ڵمه‌تێكى گه‌ڕاندا تونێلێك به درێژى 40 مه‌تر و قوڵى 20 مه‌تر له ناوچه‌يه‌كى خۆرهه‌ڵاتى ئێران ئاشكرا بووه.
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌و بانده ويستوويانه له رێگه‌ى ئه‌و تونێله‌وه كرده‌وه‌ى تيرۆريستيى ئه‌نجام بده‌ن.
ناوچه‌كانى سيستان و به‌لوچستان بوونه‌ته ناوه‌ندێكى نوێ بۆ جموجۆڵى سه‌ربازى نه‌يارانى كۆمارى ئيسلامى و له به‌رامبه‌ريشدا هێزه ئه‌منييه‌كان به‌رده‌وامن له گه‌ڕان به‌دواى ئه‌و كه‌سانه‌ى تۆمه‌تى نهيارێتييان ده‌خرێته پاڵ.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس.