ئه‌ردۆغان ره‌تيكرده‌وه بانگى دابێت
سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا ره‌تيكرده‌وه، سه‌رۆك كۆمار ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان بانگى نوێژى رادێرابێت.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا ره‌تيكرده‌وه، سه‌رۆك كۆمار ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان بانگى نوێژى رادێرابێت.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له سه‌رۆكايه‌تى كۆمار له‌و باره‌يه‌وه ره‌تيكردووه‌ته‌وه ئه‌ردۆغان بۆ نوێژى به‌يانى رۆژى پێنجشه‌ممه بانگى رادێرا بێت.
پێشتر هه‌مان ئه‌و به‌رپرسه به فرانس پرێسى راگه‌ياندبوو، ئه‌و ده‌نگه‌ى بانگى به‌يانى رادێراوه، هه‌مان ده‌نگى ئه‌ردۆغان بووه، به‌ڵام دواتر گوتويه‌تى: ئه‌وه بانگ نه‌بووه، به‌ڵكو ته‌نيا قورئان خوێندن بووه.
رۆژنامه‌ى يه‌نى شه‌فه‌قى توركيايى بڵاويكردبوويه‌وه، كه ئه‌ردۆغان بانگى به‌يانى داوه.
دواى ئه‌وه‌ى كوده‌تاى 15ى ته‌مموز له دژى حكومه‌تى پارتى دادوگه‌شه‌پێدانى ئيسلامى توركيا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، حكومه‌ت 55 هه‌زار كه‌سى له پۆسته‌كانيان دوورخستووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها تا ئێستا زياتر له 9 هه‌زار كه‌س خراونه‌ته زيندانه‌كانه‌وه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس.