فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسداران: سعوديه‌ نه‌يارمانه‌

فەرماندەی سوپای پاسداران دەڵێت: سعودیە بە ئاشکرا نه‌يارێتى ئێران دەکات.

K24 – هه‌ولێر:

فەرماندەی سوپای پاسداران دەڵێت: سعودیە بە ئاشکرا نه‌يارێتى ئێران دەکات.

فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران سعوودیە و ژمارەیەک لە وڵاتانی ناوچەکە، بە نوێترین نه‌يارانى ئێران دەزانێ کە بە ئاشکرای دژايه‌تى ئەو وڵاتە دەکەن.

محەممەد عەلی جەعفەری، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئیران رۆژی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ فەرماندەکانی هیزی دەریایی سوپای پاسداران رایگەیاند، نه‌يارانى کۆماری ئیسلامیی هەموو هەوڵی خۆیان بۆ تێکدانی ئاسایشی ئێران دەخەنە گەڕ و ژمارەیەک لە وڵاتانی ناوچەکە و بە تایبەتیش سعوودیە چوونەتە ریزی ئەو وڵاتانەی کە بە ئاشکرا دژايه‌تى ئێران دەکەن.

بە گوتەی جەعفەری ئەو وڵاتانە پارەیەکی زۆریان بۆ نائارامکردنی ئێران تەرخانکردووە، بەڵام سوپای پاسداران هەموو ئەو هەوڵانە پووچەڵ دەکاتەوە.