لەبارەی وەرگرتنی پارە لە ناوچە گەشتیارییەکان سەرجەم کۆمپانیاکان ئاگادار دەکرێنەوە
K24 – هەولێر
دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە هەر سەیرانگە و هاوینەهەوارێک لە بەرامبەر هاتنە ژوورەوە پارە لە گەشتیاران وەربگیرێت ئەو شوێن و کۆمپانیایە سزا دەدرێت.
لە راگەیەندراوێکدا دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: "هیچ بڕە پارەیەک لە گەشتیاران وەرناگیرێت لە بەرامبەر هاتنە ژوورەوەیان بۆ سەیرانگە و هاوینەهەوار و شوێنە گەشتیارییەکان، هاوکات سەرجەم کۆمپانیا گەشتیارییەکان ئاگادار دەکاتەوە، کە بە هیچ شێوەیەک نابێت پارە وەربگیرێت لەبەرامبەر چونەژوورەوەی گەشتیاران بۆ سەیرانگا و هاوینەهەوار و شوێنە گەشتیارییەکان".
دەستەی گەشتوگوزار، راشیگەیاندووە: "بە پێچەوانەوە، لایەنی سەرپێچیکار رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە".