ئهمريكا: سێ بهرپرسى قاعيده له ئێرانن
وەزارەتی گهنجينهی ئەمریکا سزای خستە سەر سێ ئەندامی پلە باڵای ئەلقاعیدە لە ئێران.
K24 – ههولێر:
وەزارەتی گهنجينهی ئەمریکا سزای خستە سەر سێ ئەندامی پلە باڵای ئەلقاعیدە لە ئێران.
وەزارەتی گهنجينهى ئەمریکا رایگەیاند، سزای خستووەتە سەر سێ ئەندامی پلەبەرزی ئەلقاعیدە کە لە ئێرانەوە بەشێک لە کارەکانی قاعيده رادەپەڕێنن.
ئادام زووبین، جێگری وەزارەتی گهنجينهی ئەمریکا لە کاروباری تیرۆريزم و زانیارییە داراییەکان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: وەزارەتی گهنجينهى ئەمریکا پابەندی رووبهڕووبوونەوەی چالاکییە تیرۆریستییەکانی ئەلقاعیدەیە و ناهێڵێت دەستیان بە تۆڕە داراییەکانی جیهان بگات.
روونيشيكردووهتهوه، ئهو سێ ئەندامەی ئەلقاعید بە ناوەکانی "فەیسەل عهمەری ئەلخالدی"، خەڵکی سعوودییە و "یەزرا محەمەد ئیبراهیم بەیوومی" خەڵکی میسر و "ئەبووبەکر محەممەد قەومین" خەڵکی جەزائیرە.
بە پێی راگەیهندراوەکەی وەزارەتی گهنجينهى ئەمریکا، ئەو سێ ئەندامەی ئەلقاعیدە لە ئێرانەوە یارمەتیی دارایی و چەک و ئەندامی نوێ بۆ ئەلقاعیدە لە باشووری ئاسیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرن.