راگه‌ياندنى بارى نائاسايى چى ده‌گه‌يه‌نێت
په‌رله‌مانى توركيا بڕيارێكى حكومه‌تى توركياى بۆ راگه‌ياندنى بارى له‌ناكاوى په‌سند كرد.
K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانى توركيا بڕيارێكى حكومه‌تى توركياى بۆ راگه‌ياندنى بارى له‌ناكاوى په‌سند كرد.
به گوێره‌ى مادده‌ى 119ى ده‌ستوورى توركيا، له كاتى روودانى كاره‌ساتى سرووشتى، قه‌يرانى به‌هێزى ئابوورى، بڵاوبوونه‌وه‌ى توندوتيژى و ئاژاوه‌ى سياسى كه ده‌سه‌ڵات بخاته مه‌ترسييه‌وه، ده‌توانرێت بارى نائاسايى رابگه‌يه‌نرێت.
به گوێره‌ى مادده‌ى 120ى ده‌ستوور، له‌و حاڵه‌تانه‌دا حكومه‌ت به سه‌رۆكايه‌تى سه‌رۆك كۆمارى و دواى راوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نى ئاسايى نه‌ته‌وه‌يى توركيا ده‌توانێت بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ له ناوچه‌يه‌ك يان زۆرتر له ناوچه‌يه‌ك ياخود له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى توركيا بارى نائاسايى رابگه‌يه‌نێت.
به گوێره‌ى ده‌ستوور، ئه‌و بڕياره ده‌خرێته به‌رده‌ست په‌رله‌مان و ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان له پشوشدا بوو، ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ كۆبوونه‌وه بكات و ئه‌و پرسه تاوتوێبكرێت.
به پێى مادده‌ى 121ى ده‌ستوور په‌رله‌مان ده‌توانێت ده‌ستكارى ماوه‌ى بارى نائاسايى بكات و دواى ته‌واوبونى بۆ چه‌ند جارێك چوار مانگ جارێك نوێى بكاته‌وه.
له ماوه‌ى بارى نائاساييدا سه‌رۆك كۆمار و حكومه‌ت ده‌توانن بڕيارگه‌لێك ده‌ربكه‌ن كه حوكمى ياسايان هه‌يه و ئه‌و بڕيارانه له رۆژنامه‌ى ره‌سميى بڵاوده‌كرێنه‌وه و ده‌خرێنه به‌رده‌م په‌رله‌مان بۆ په‌سندكردنيان.
له مادده‌ى 15ى ده‌ستووردا هاتووه، له ماوه‌ى بارى نائاسييدا ماف و ئازادييه بنچينه‌ييه‌كان سنووردار ده‌كرێن.
مادده‌كه باسى له‌وه‌شكردووه، توخنى مافى ژيان نابێت بكرێت و نابێت سه‌لامه‌تى ماڵى گشتى و هاووڵاتيان بخرێته مه‌ترسييه‌وه. هه‌روه‌ها نابێت هيچ كه‌سێك ناچار بكرێت بيروباوه‌ڕى ئاينى و بۆچوونى ئاشكرا بكات و ناكرێت تۆمه‌ت ئاراسته‌ى هيچ كه‌سێك بكرێت له‌سه‌ر ئه‌و جۆره بيروڕا و باوه‌ڕانه.
هه‌روه‌ها هاتووه: نابێت هيچ كه‌س به تاوانبار بزانرێت تا ئه‌و كاته‌ى دادگا تاوانبارى ده‌كات.
به گوێره‌ى ياساى بارى نائاسايى توركى ژماره 6175ى توركيا هاتووه: له كاتى روودانى توندوتيژيدا ده‌سه‌ڵات ده‌توانێت ئه‌م رێككارانه بگرێته به‌ر، له‌وانه: قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى گشتيى و تايبه‌تى. قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆى تاك و كۆ و جووڵه‌ى ئۆتۆمبێل له شوێن و كاتى جياواز. پشكنينى تاكه‌كان و ئۆتۆمبێل و كه‌لوپه‌ليان و پابه‌ندكردنى هاووڵاتيانى نيشته‌جێى ناوچه‌يه‌ك كه بمێننه‌وه له‌ماڵه‌كانيان له‌و شوێنانه‌ى كه قه‌ده‌غه‌ى تێدا راگه‌يه‌ندراوه.
به گوێره‌ى ياساى توركيا هه‌ڵگرتنى چه‌ك و گواستنه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌يه، له كاتى بارى نائاساييدا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تيشى هه‌بێت هه‌ر قه‌ده‌غه‌يه.
له مادده‌ى 14ى ده‌ستووردا هاتووه: له كاتى راگه‌ياندنى بارى نائاساييدا ده‌سه‌ڵات دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر والييه‌كاندا و ئه‌وانيش به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكايه‌تى وه‌زيران كاره‌كان راييده‌كه‌ن.
توركيا له رووى ئيدارييه‌وه دابه‌شكراوه به‌سه‌ر 81 ويلايه‌تدا و ئه‌و ويلايه‌تانه له سنوورى 7 ناوچه‌ى سه‌ره‌كييدان. هه‌ر ناوچه‌يه‌ك ژماره‌يه‌ك ويلايه‌تى له خۆ گرتووه.
حه‌وت ناوچه‌كه‌ى توركيا ئه‌مانه‌ن: ناوچه‌ى مه‌ڕمه‌ڕه كه ئه‌سته‌مبوڵ و ده‌وروبه‌رى ده‌گرێته‌وه. ناوچه‌ى ئيجه. ناوچه‌ى ده‌رياى ناوه‌ڕاست. ناوچه‌ى ده‌رياى ره‌ش. ناوچه‌ى ناوه‌ڕاستى ئه‌نادۆڵ كه ئه‌نقه‌ره ده‌گرێته‌وه. ناوچه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ئه‌نادۆڵ. ناوچه‌ى باشوورى خۆرهه‌ڵاتى ئه‌نادۆڵ.
ده‌مێنێته‌وه جياوازى نێوان بارى نائاسايى و راگه‌ياندنى ئه‌حكامى عورفييه. يه‌كه‌ميان ده‌سه‌ڵاتى مه‌ده‌نى رايده‌گه‌يه‌نێت و دووه‌ميشيان ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازى ده‌يسه‌پێنێت.