نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له ئه‌مريكا ده‌نگۆيه‌ك ره‌تده‌كاته‌وه
له روونكردنه‌وه‌يه‌كدا، نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ئه‌مريكا به‌يان سامى عه‌بدولڕه‌حمان دهنگۆيهكى سه‌باره‌ت به نامه دزهپێكردووهكانى ويكيليكس ره‌تكرده‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
له روونكردنه‌وه‌يه‌كدا، نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ئه‌مريكا به‌يان سامى عه‌بدولڕه‌حمان دهنگۆيهكى سه‌باره‌ت به نامه دزهپێكردووهكانى ويكيليكس ره‌تكرده‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: "ئەو ئیمەیڵەی لەم دواییەدا دزەی پێکراوە و پەیوەستە بە ئاكپارتی توركییەوە ئەوە دەردەخات کە گەورە بەرپرسێكی ئاكپارتی هەواڵنامەی مانگانە و ئاگادارینامەی بۆنەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمريكای پێدەگات، ئەم بەڕێزە و نزیکەی 10 هه‌زار بەڕێزی تر لە بەرپرسان و ئەکادیمی و دۆست لە سەرتاسەری جیهاندا ئەم هەواڵنامە و ئاگادارییانەیان پێدەگات".
هه‌روه‌ها هاتووه: "ئەو ئیمەیڵ ئەدرێسە بریتیە ئیمەیڵێکی گشتیی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمريكا و ئەدرێسەکە لەبەردەستە لەسەر لاپەڕەی سەرەكیی ماڵپەڕەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ويلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمريكا".
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه "پەیام و ئەركی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ويلايەتە یەكگرتووەكانی ئەمريكا بریتییە لە بەرەوپێشبردن و گەشەپێدانی بەرژەوەندییەكانی گەلی کوردستان. ئاماژەی ئەوەی کە بگوترێت ئەو ئیمەیڵانە نەگونجاون لەگەڵ ئەو پەیام و ئەرکانەدا، بریتییە لە ناڕاستگۆیی و ناوزڕاندنێكی بەئەنقەست".