ئێران: با چه‌په‌كان وێنه‌ى لينين به‌رز بكه‌نه‌وه‌

جێگری سەرۆکی پەرله‌مانی ئێران دەڵێت حزبە کۆمۆنیست و چەپەکانیش بۆیان هەیە لە ئێراندا چالاکییان هەبێ بەو مەرجەی بە ناو و هێمای تایبەت بە خۆیانەوە، خۆیان بناسێنن.

K24 – هه‌ولێر:

جێگری سەرۆکی پەرله‌مانی ئێران دەڵێت حزبە کۆمۆنیست و چەپەکانیش بۆیان هەیە لە ئێراندا چالاکییان هەبێ بەو مەرجەی بە ناو و هێمای تایبەت بە خۆیانەوە، خۆیان بناسێنن.

عەلی موتەهەری، جێگری سەرۆکی پەرله‌مانی ئێران کە کوڕی مورتەزا موتەهەری، یەکێک لە بناغەدانه‌رانى کۆماری ئیسلامییە، رایگەیاندووە، لە کۆماری ئیسلامیدا دەبێت تەنانەت ئەو حزب و لایەنانەش کە دژی کۆماری ئیسلامین بتوانن چالاکییان هەبێت.

مورتەزا موتەهەری، لە ساڵى 1979 دا رایگەیاندبوو لە کۆماری ئیسلامیدا تەنانەت حزبە نا ئیسلامییەکانیش دەبێ ئازاد بن و کۆمۆنیستەکان ئەگەر بڕوایان بە لينینە دەبێت وێنەی لينین بەرز بکەنەوە نەک وێنەی ئایەتوڵڵا خومەینی.