ئهندامانى موجاهيدينى خهلق دهگوازرێنهوه بۆ دهرهوهى عێراق
کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، تا کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم ئەندامانی رێکخراوی موجاهدین لە کەمپی لیبێرتی دەگوازرێنەوە بۆ وڵاتانی دیکە.
K24 – ههولێر:
کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، تا کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم ئەندامانی رێکخراوی موجاهدین لە کەمپی لیبێرتی دەگوازرێنەوە بۆ وڵاتانی دیکە.
لە راگەیاندراوی کۆمیساریای باڵای پەنابەراندا هاتووە تا ئێستا 1700 کەس لە دانیشتوانی کەمپی لیبێرتی بۆ وڵاتانی دیکە گوازراونەتەوە و بەمەش زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی ئەو کەمپە گوازراونەتەوە.
تا ئێستا چەندینجار دانیشتوانی ئەو کەمپە کە ئەندامانی رێکخراوی موجاهیدینی خەلقی ئێرانن، لە لایەن چەکدارانی لایەنگری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە باشووری عێراق هێرشیان کراوەتە سەر و چەندین کەسیان لێ کوژراوە.
کۆمسیاریای باڵای پەنابەران لە ساڵى 2011 دا بڕیاری دا دانیشتوانی کەمپی ليبێرتی بگوازێتەوە بۆ وڵاتێکی دیکە.