ماوەی 10 ساڵە پڕۆژەی دووسایدی رانیە تەواو نەکراوە

خاوەن زەوییەکان داوای قەرەبوو دەکەنەوە

K24 - رانیە

پڕۆژەی دوو سایدی ناو بازاڕی رانیە، یەکێکە لەو پڕۆژە ستراتیژیانەی ماوەی 10 ساڵە بەردی بناغەی دانراوە و گرفتی قەرەبوو کردنیەوەی خاوەن موڵکەکان پڕۆژەکەی وەستاندووە .

ئێستا شارەوانی رانیە پلانی ھەیە موڵکێکی بازرگانی نایاب بۆ تەواوکردنی دووسایدی ناو بازاڕی رانیە بفرۆشێت، ھەر دوو سایدی ناو بازاڕی رانیە گرفتی قەرەبووکردنەوەی خاوەن موڵکەکانی ھەیە، دووسایدی رانیە - سەرکەپکان و دوو سایدی ناوبازاڕی قەلادزێش ھەمان گرفتیان ھەیە و پرۆژەکان تەواو نەبوون، شارەوانییەکان ھەمان پلان بۆ ئەوانیش جێبەجێ دەکات.

پڕۆژەی دوو سایدی رانیە - سەرکەپکانە، چەند ساڵێکە بەشی زۆری پڕۆژەکە تەواو بووە، چەند سەد مەترێک کە خاوەنەکەی تاپۆی ھەیە و قەرەبوو نەکراوەتەوە، بەو جۆرە قیرتاو نەکراوە و ماوەتەوە مامەند عەباس ئاغا، خاوەنی زەویەکە، پسولەی 39 ساڵ پێش ئێستای ماوە کە زەوییەکەی لە شارەوانی رانیە کڕیووە و 19 ساڵ پێش ئێستاش خۆی داوای لە شارەوانی کردووە ئەگەر زەویەکەی بەر شەقامەکە دەکەوێت ئەو لاری نیە، بەڵام بە نرخی رۆژ قەرەبووی بکەنەوە .

لەسەر نرخەکەی لەگەڵ شارەوانی تائێستا نەگەیشتونەتە رێکەوتن، ئەو دەڵێ: "زەوی ھاوشێوەی من مەتری بە 10 ھەزار دۆلار قەرەبووکراونەوە و ئەوەی منیش 10 دۆلاریان داناوە ئەوەش نا یەكسانییە".

دوو سایدی ناو بازاڕی رانیە، یەکێکی ترە لەو پرۆژانەی گرفتی قەرەبووی خاوەن موڵکەکان 10 ساڵە پڕۆژەکەی بە نیوە چڵی ھێشتووەتەوە .شارەوانیەکانی راپەڕین پلانی ھەیە پڕۆژەکە بە داھاتی فرۆشتنی موڵکێکی بازرگانی نایاب تەواو بکات .

دلاوەر کوێخا عەلی، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی راپەڕین بە کوردستان24ی راگەیاند، دەیانەوێت زەوییەک بفرۆشن بۆ ئەوەی قەرەبووی ئەو کەسانەی پێی بکەنەوە کە لە بری زەوییەکانیان داوای قەرەبوو دەکەنەوە.

Fly Erbil Advertisment