ئاسایشی هەولێر باندێکی بە تۆمەتی ساختەکردنی بەڵگەنامە دەستگیرکرد
K24 – هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، بە تۆمەتی کاری ساختەکردنی بەڵگەنامە، ده‌ستگیركردنی باندێكی پێنج كه‌سی راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی زانیارییەکانی کوردستان24، ئەمڕۆ (19ـی تەمموزی 2023)، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولیر، باندێکی پێنج کەسی دەسگیرکرد بە تۆمەتی ساختەکردنی بەڵگەنامە، هاوکات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەم باندە پێنج کەسییە، دەستیان بەسەر ده‌یان مۆری ساخته‌كردنی به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كانیشدا گرت و چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ش كه ساختهكرابوون، له‌گه‌ڵ كه‌لوپه‌له‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
ئالان زەندی، رۆژنامەنووس، لەمیانی بەدواداچوون بۆ دەستگیرکردنی ئەو 5 تۆمەتبارە ئاشکرایکرد، هه‌موو جۆره مۆرێكی دامه‌زراوه حكومییه‌كان و ساخته‌كردنی باجی به‌شداریكردنی قوتابیان له ئه‌زموونه گشتییه‌كان و کڕین و فرۆشتنی خانوو، ته‌نانه‌ت ڤیزای گهشتكردنیشیان كۆپی كردووه و به‌رامبه‌ر به پاره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكیان پێ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه.
زەندی، راشیگەیاند، کە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر داوا له هاووڵاتیان ده‌كات، له ئه‌گه‌ری بینینی هه‌ر حاڵه‌تێكی نامۆ یانیش گومانكردن له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك، به‌زووترین كات هێزه‌كانیان ئاگادار بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی تاوانباران رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه.