په‌لامارێكى داعش تێكشكێندرا و 40 ته‌رميان به‌جێهێشت
په‌لامارێكى داعش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق به هاوكارى فڕۆكه‌ى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش تێكشكێندرا.
K24 – هه‌ولێر:
په‌لامارێكى داعش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق به هاوكارى فڕۆكه‌ى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش تێكشكێندرا.
په‌لاماره‌كه كاتژمێر 01:00ى شه‌وى رابردوو له گوندى حوسيجه و له دوو قۆڵى رۆژهه‌ڵاتى گه‌ياره و گوندى سه‌يداوه ئه‌نجامدرا.
داعش هه‌ريه‌ك له سه‌نگه‌ره‌كانى فه‌وجى يه‌كى ليواى 91ى هه‌ولێر و فيرقه‌ى 15ى سوپاى عێراقى كردبووه ئامانج.
فه‌رمانده مه‌يدانييه‌كانى پێشمه‌رگه له‌و ناوچه‌يه‌وه به كوردستان 24يان راگه‌ياند، شه‌ڕ تا كاتژمێر 03:00ى به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بووه.
دواتر به هاوكارى فڕۆكه‌ى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش توانراوه شكست به په‌لاماره‌كه بهێنرێت.
به گوێره‌ى لێدوانى فه‌رمانده‌كانى پێشمه‌رگه، داعش ته‌رمى 40 چه‌كدارى له گۆڕه‌پانى شه‌ڕه‌كه به‌جێهێشتووه.
له‌و باره‌يه‌وه رائيد ئه‌مين شێخانى فه‌رمانده‌ى ليواى 91ى سوپاى عێراق رايگه‌ياند، له گوندى حوسيجه 16 چه‌كدار و به بۆردومانى فڕۆكهكانيش 24 چه‌كدار كوژراوون و ته‌رمه‌كانيان بهجێماوون.