عهبادى: له موسڵ نزيكين
گوتيشى: ھێزەکانیان بەردەوام دەبن لە پێشڕەوییەکانیان لەدژی چەکدارانی داعش.
K24 – ههولێر:
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئاشکرای كرد، ھێزە عێراقییەکان نزیکبوونەتەوە لە کۆنترۆڵکردنەوەی شاری موسڵ و گوتيشى: ھێزەکانیان بەردەوام دەبن لە پێشڕەوییەکانیان لەدژی چەکدارانی داعش.
عەبادی لەمیانەی مەراسیمێکی تایبەتی سەربازیدا لە بەغدا و لە گوتارێکدا رایگەیاند، ئەوان لەڕووبهڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش ناوەستن تاوەکو تەواوی خاکی عێراق لەو چەکدارانە پاکنەکەنەوە.
ھەروەھا سەرۆک وەزیرانی عێراقی گوتی: لە ماوەی رابردوودا، ھێزە عێراقییەکان توانیوویانە زۆرترین شار و شارۆچکە لەدەست چەکدارانی داعش رزگاربكهن و ئێستاش زۆر نزیکبوونەتەوە لە رزگارکردنی دووەم گەورەترین شاری عێراق کە شاری موسڵە.