ئه‌ردۆغان: سوپا بنيات ده‌نێينه‌وه‌

سەرۆک کۆماری تورکیا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رایگەیاند، ھەوڵدەدات جارێکیدیکە سوپای تورکیا بنیانتبنێنەوە.

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆک کۆماری تورکیا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رایگەیاند، ھەوڵدەدات جارێکیدیکە سوپای تورکیا بنیانتبنێنەوە.

دواى دەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆر لە جەنەراڵ و فەرماندەکانی سوپاى توركيا كه‌ تۆمەتبارکراوون به‌ تێوه‌گلان له‌ كوده‌تا شکستخواردووەکەی ھەفتەی رابردوو، ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، سوپاى وڵاته‌كه‌ى بنياتده‌نێته‌وه‌.

ئەردۆغان لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئاژانسی دەنگوباسی رۆیتەرز، ئەوەش ئاشکرا كرد، کە کەموکورتییەکی زۆر لەلایەن دەزگای ھەواڵگری تورکیا ناسراو (میت) ھەبووە لەپێش ھەوڵی کودەتاکەی شەوی ھەینی رابردوو.

روونيشيكرده‌وه‌، رەنگە ھەوڵی کودەتای دیکەش بدرێت، بەڵام ئەمجارەیان ئەوان زیاتر وریاتر و چاوکراوەتر دەبن و ھەوڵدان بۆ کودەتاش ئەمجارە ئاسان نابێت.

ھەروەھا ئەردوغان نایشارده‌وه‌ کە کەموکورتی لەدامودەزگا ھەواڵگرییەکاندا ھەبووە و ئەوەشی بە بەرپرسانی دەزگای میت، ھاکان فیدان گوتووە.

جارێکی دیکەش ئەردوغان رایگەیاند، فەتحوڵڵا گولەن لەپشت کودەتاکەی ھەفتەی رابردووەوە بووە و تا ئێستاش نزیکەی ٥٠ ھەزار کەس لە سەرجەم دامودەزگاکانی تورکیادا لەکارەکانیان لادراون لەسەر پەیوەندیبوون بە کودەتاکەوە یانیش لایەنگرانی گولەنن.