چەندین پرسیاری وەڵامنەدراوەی كودەتای توركیە

وەڵامدانەوە، ھۆكاری شكستی ھەواڵگری ئاشكرا دەكات

K24 – ھەولێر

پاش ئەوەی كە سەرۆك كۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند ھەواڵی كودەتای سەربازی لە زاواكەی بیستووە، لاوازی دەزگای ھەواڵگری توركیا بوویە رۆژەڤی میدیای ئەم وڵاتە.

رۆژنانووسی ناسیاری توركیا، ئەحمەد ھاكان لە رۆژنامەی حورییەت، چەندین پرسیار لە راوێژكاری میت، ھاكان فیدان دەكات:

بەڕێز ھاكاك فیدان...

كاتێ كە زانیوتان كودەتا دەكرێت، بۆ ھیچ بەرپرسێكی سیاسیتان ئاگادار نەكردەوە؟

بەڕێز ھاكاك فیدان...

كاتێ كە زاوا بە سەرۆك كۆمار دەڵێت شتی سەیر روو دەدات، ئێوە بۆ سەرۆك كۆمارتان لە كودەتا ئاگادار نەكردەوە؟

بەڕێز ھاكاك فیدان...

لە شەوی كودەتا، سەبارەت بەوەی كە چی روو دەدات، پێویست بوو سەرۆك وەزیران تەلەفۆنت  بۆ بكات، یان دەبوایە ئێوە تەلەفۆنی سەرۆك وەزیران بكەن؟

بەڕێز ھاكاك فیدان...

دەچی بۆ لای فەرماندەیی سوپا و لە گەڵی كۆ دەبییەوە، دوای دوو كاتژمێر فەرماندەی سوپا بە دیل دەگرێت، شتێكی سەیر نییە؟

بەڕێز ھاكاك فیدان...

پێشتر دەزگای میت، سەرەڕای ئەوەی كە دەزانی كودەتا دەكرێت، ئیدارەی مەدەنی ئاگادار نەدەكردەوە، ئەمڕۆ ئێوە ھەر ئەو كارەتان نەكرد؟

بەڕێز ھاكاك فیدان...

سەردەمانێك تەواوی دامەزراوەكانی دەولەت سەبارەت بە رێكخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵا ئاگادار كرابوون، ئێوە وەك بەرپرسی یەكەمی ھەواڵگری، لە سەرەتادا ئاگاداری كودەتا نەبوون، ئایا ئەم پرسە ھیچ كاریگەرییەك بەسەرتانەوە ھەیە؟

بەڕێز ھاكاك فیدان...

بە گۆتنی ئەوەی كە لەو كارەدا سەركەوتوو نەبووم، چی چاوڕوانییەك بۆ ئایندەی ئەم وڵاتە دەكەی؟