لۆكاكۆ له چوونی بۆ مه‌درید نزیك بۆته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی هیچ كامێك له (هیگواین و ئۆبامیانگ) و له گه‌ڕانه‌وه‌ی دیێگۆ كۆستاش بێهیوا بوو، ئێستا سیمیۆنی لۆكاكۆی كردۆته ئامانج.
به‌پێی هه‌واڵی پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا، دیێگۆ سیمیۆنی، راهێنه‌ری یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید چاوی له كڕینی رۆمیلۆ لۆكاكۆی هێرشبه‌ری ئیڤه‌رتۆن بڕیوه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه یانه‌ی ئینگلیزییه‌كه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ئه‌و هێرشبه‌ره ته‌مه‌ن 23 ساڵه به‌لجیكاییه تا 2019 له ریزه‌كانی بهێڵێته‌وه، به‌ڵام زه‌حمه‌ته هه‌وڵه‌كانیان سه‌ربگرێت، چونكه له لایه‌ن چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ڕفاندنی ده‌درێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، لۆكاكۆ خۆشحاڵی خۆی به یاریكردن له لالیگا ده‌ربڕیوه و به ناڕاسته‌وخۆ رازیبوونی خۆی پیشانداوه.
لۆكاكۆ وه‌رزی رابردوو به درێسی ژماره (10)ـه‌كه‌ی 18 گۆڵی بۆ ئیڤه‌رتۆن له پرێمه‌ر لیگ تۆمار كرد، پێشتر یاری بۆ یانه‌كانی ئاندێرله‌خت، چێڵسی و وێست برۆمیچ ئالبیۆنیش كردووه.