وەزارەتی دادی توركیا راگه‌یێندراوێك سه‌باره‌ت باری ته‌ندروستی ئۆجه‌لان بڵاو ده‌كاته‌وه
هه‌ندێ ده‌نگۆ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
به‌كر بۆزداغ وه‌زیری دادی توركیا رایگه‌یاند ره‌وشی ته‌ندروستی ئۆجه‌لان باشه و ده‌نگۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستیه‌كه‌ی ره‌ت ده‌كاته‌وه.
پێشتر هه‌ده‌په بۆ دڵنیابوون له باری ته‌ندروستی ئۆجه‌لان داوای سه‌ردانی شاندێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ ئیمراڵی كردبوو كه پێویسته ره‌وشی ئۆجه‌لان بۆ رای گشتی ئاشكرا بكرێت.
پاش كوده‌تای رۆژی 15 ته‌موز هیچ هه‌واڵێكی دڵنیاكه‌ره‌وه سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئۆجه‌لان له زیندانی ئیمراڵی بڵاو نه‌كرایه‌وه و ریگه به هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌دراوه سه‌ردانی بكه‌ن.
به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه و دیكۆمێنتانه كه له كوده‌تاچییه‌كانه‌وه به‌ده‌ست كه‌وتوون، بڕیاریان دابوو ئۆجه‌لان بڕفێنن و پاشان بكوژن، بۆ ئه‌وه‌ی كه كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌یان سه‌ر بگرێت و ئالۆزی له توركیا دروست ببێت.
ئۆجه‌لان له رۆژی 27 ته‌موزی 2011ـه‌وه رێگه‌ی پێنه‌دراوه پارێزرانی ببێنێت. ماوه‌ی ساڵێكیشه ریگه به كه‌سوكاره‌كه‌ی نه‌دراوه سه‌ردانی بكه‌ن.