به فه‌رمی، ئارسێناڵ كڕینی یاریزانێكی راگه‌یاند
ئارسێناڵی له‌نده‌نی به فه‌رمی به‌رگرێكارێكی لاوی له ریزه‌كانی یانه‌ی بۆڵتۆنه‌وه گواسته‌وه.
ئارسێناڵ به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه‌ی هه‌واڵی كڕینی (رۆب هۆڵدینگ)ـی ته‌مه‌ن 20 ساڵانی راگه‌یاند، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به نرخی گواستنه‌وه‌كه‌ی بكات، به‌ڵام جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ده‌بێت.
هۆڵدینگ وه‌رزی رابردوو خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی وه‌رزی رابردووی خولی چامپیۆنزشیپی پێبه‌خشراوه، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئینگلاندیشه.